بە وێنە.. دوو ئۆتۆمبێل سووتان

لە دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەدا دوو ئۆتۆمبێل لە دهۆك و كەلار سووتان.

ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك لە گەڕەکی حەمرین لە کەلار گڕیگرت و بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار دەڵێت، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکەیان کۆنترۆڵكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار، هۆكاری گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكە شۆرتی كارەبا بووە و ڕووداوەكە تەنها زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە دهۆک سووتا و بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی پیک ئاب بەربووە لە ناوچەی پیشەسازی و تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

بابەتی پێشتر

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

بابەتی دواتر

دادگای عێراق لێكۆڵینەوە لە "تۆمارە دەنگییەكانی مالكی" دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. چوار دەرمانخانە داخران

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم (KMCA) ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، “بەهۆی سەرپێچیكردن لەرێنماییەكان، چوار دەرمانخانە و…
Total
0
Share