بەهۆی گۆڕینی ڕەگەزییەوە لە پیاوەوە بۆ ژن، جوجو گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی پیاوان.
ناوەندی نیشتمانیی هەواڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، دادگا بڕیاریداوە جوجو بگواسترێتەوە بۆ گرتووخانەی پیاوان.
پێشتر بههۆى ئهوهى ڕهگهزى خۆى لە پیاوەوە بۆ ژن گۆڕیبوو، جوجو له گرتووخانەی ژنان دانرابوو، بهڵام ئهمڕۆ بۆ گرتووخانەی پیاوان گواستراوهتهوه.
لە ماوەی ڕابردوودا كەسێك بە ناوی جوجو لە بەغداد دەستگیركرا كە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە و سەرۆكی باندێكی لەشفرۆشی و گێچەڵپێكردن بووە. جوجو هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكییە و بەهۆی ڕەگەزنامەكەیەوە توانیبووی خۆی لە بەشێكی سیاسییەكانی عێراق نزیكبكاتەوە و تۆڕی فراوانی پەیوەندی لەگەڵ كەسایەتییە سیاسی و هونەری و سەرمایەدارەكانی عێراقدا دروستبكات.
بەپێی لێدوانی لایەنە ئەمنییەكان و چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چەندین كەسایەتیی ناودار كەوتوونەتە داوی جوجو و باندەكەیەوە، لەوانە زافڕ عانی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق.