سەدر داوا لە مالكی دەكات خۆی ڕادەستبكات

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوای لە نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كرد واز لە سیاسەت بهێنێت و خۆی ڕادەستبكات.

لە كاردانەوەی بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالكی-دا كە بە نەرێنی باسی موقتەدا سەدر دەكات و بە ترسنۆك و خوێنڕێژ و شەیدای پارە ناویدەبات، هەروەها هەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئەگەر سەدر شەڕ هەڵبگیرسێنێت، ئەوا ئەویش بەرگری لە خۆی دەكات، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای خۆڕادەستكردن لە مالكی دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێكدا لە ڕێگەی تویتەرەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، “كوشتنی من مایەی دڵخۆشیی ئیسرائیل و ئەمریكا و تیرۆر و گەندەڵكاران دەبێت، بەڵام مایەی ئەوپەڕی سەرسووڕمانە كە هەڕەشەكە لە حزبی دەعوەوە بێت كە بە بەشێك لە ئال سەدر دادەنرێت و لە سەرگەورەكەیانەوە كە مالكی-یە و لە لایەنێكی شیعییەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكات دەیەوێت مەرجەعییەت بەهێزببێت”.

سەدر خۆی بێبەری دەكات لە هەر جۆرە دەستدرێژی و توندوتیژییەك دژی مالكی و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دوورنییە لایەنی سێیەم هەوڵی ڕوودانی ئەوە بدەن و لەو دۆخەشدا “سەدر بەرپرسیار نییە”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەكەیدا ئامۆژگاریی مالكی دەكات واز لە سیاسەت بهێنێت و داوای لێخۆشبوون بكات، “یاخود خۆی و گەندەڵكارانی دەوروبەری ڕادەستی دادگا بكات”.

لە تۆمارە دەنگییەكاندا كە تا ئێستا چواریان بڵاوكراونەتەوە و باس لە بڵاوكردنەوەی تۆماری دەنگیی دیكەش دەكرێت، نوری مالكی باس لەوە دەكات كە سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق پشتیان پێنابەسترێت و موقتەدا سەدر دەیەوێت شەڕ بنێتەوە، “بۆیە ناچارم بەرگری لە خۆم بكەم و بۆ ئەو مەبەستەش سەرگەرمی پێكهێنانی شانەی چەكدارم”.

بابەتی پێشتر

لیۆن کشاوەتەوە و مارسیلیا بەنیازی مارسێلۆیە

بابەتی دواتر

جوجو برایە گرتووخانەی پیاوان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share