کریستیانۆ بۆ ئەتلەتیکۆ؟ سیمیۆنی خەون دەبینێت..

لەگەڵ بەستنەوەی داهاتووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە، میدیاکان تۆمارێکی دەنگیی دیێگۆ سیمیۆنی-یان نوێ کردەوە، تیایدا کریستیانۆ بە باشتر لە مێسی ناودەبات.

ماڵپەڕی “دەیلی میرەر” ئاشکرای کردووە، دەنگۆکانی بەستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بابەتێکی سەرسوڕهێنەر و نوێ نییە، بەڵکو لە پێشوودا دیێگۆ سیمیۆنیی ڕاهێنەر سەرسامبوونی لە کەسایەتیی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە نیشانداوە.

لە تۆمارێکی دزە پێکراوی “وەتساپ”دا کە لە ڕابردوودا بڵاوکراوەتەوە، سیمیۆنی دەڵێت، “کریستیانۆ و مێسی ناوازەن، مێسی زۆر باشە لەبەرئەوەی یاریزانی دیکەی لەگەڵدایە، بەڵام ئەگەر بژاردەیەکم لەبەردەستدا بێت، بێگومان دیارە بۆ یانەیەکی ئاسایی کامیان هەڵدەبژێرم.”

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، جگە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەکانی چێڵسی و بایرن میونشن بە نهێنی لەگەڵ خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی “دۆنی پۆرتوگال” سەرقاڵی دانوستاندنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و ژاپۆن گه‌یشتنه‌ (16) و ئه‌ڵمانیا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌رلین

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی پێنجه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ژاپۆن و ئیسپانیا به‌…
Total
0
Share