ماگوایەر كاپتنی مانچستەر یونایتد بەڵێن دەدات ئاستێكی بەرز لەم وەرزە پێشكەش بكات و هاوكاری یانەكەش بكات بۆ ڕێككردنەوەی ئەو دۆخەی وەرزی ڕابردوو پیایدا ڕۆیشتون.
لە لێدوانێكیدا هاری ماگوایەری كاپتنی مانچستەر یونایتد دانی بەوەدا نا كە وەرزی ڕابردوو شكستی هێناوە لە هاوكاری كردنی یانەكەیدا.
ماگوایەر وتی: “ساڵی ڕابردوو بێ هیوا بوین، وەك تاك خراپ یاریم كرد، وەك تیمیش بە باشی دەرنەكەوتین، بەڵام ئاستی یاریزان لە 10 بۆ 15 ساڵدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت و پێویستە ڕووبەڕووی ئاستەنگییەكان ببینەوە.”
ماگوایەر بەڵێن دەدات وەرزی نوێ بە ئاستێكی بەرزەوە دەربكەوێت و هاوكاری مانچستەریش دەكات بۆ بردنەوەی ناسناوەكان.