ڕاهێنەری پاریس گرەنتی مانەوەی هیچ یاریزانێك ناكات

كریستۆڤ گالیتێ ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان هیوای خواست نێیمار لە ڕیزەكانی یانەكە بمێنێتەوە، بەڵام جەختیشی كردەوە كە ئەو بابەتە لەدەستەڵاتی ئەودا نییە.

لە لێدوانێكیدا لەبارەی داهاتووی یاریزانەكانییەوە، گالیتێی ڕاهێنەری پاریس دوپاتیكردەوە كە ئەو خوازیارە پارێزگاری لەسەرجەم ئەستێرەكانی بكات.

وتیشی: “26 بۆ 27 یاریزانمان هەیە بە بێ گۆڵچییەكان، ئەوەش ژمارەیەكی زۆرە و پێویستە هەندێكیان بڕۆن.”

ڕاهێنەرەكەی پاریس هیوای خواست نێیمار یەكێك بێت لەو یاریزانانەی كە دەمێنێتەوە، بەڵام ئەوەشی ئاشكراكرد كە مانەوەی هیچ یاریزانێك لە دەست ئەودا نیە.

بابەتی پێشتر

پێش لەدایکبوونم پرسی پێنەکردووم.. هونەرمەندێکی عەرەب سکاڵا دژی دایکی تۆماردەکات

بابەتی دواتر

ماگوایەر بەڵێنێك بە هاندەرانی مانچستەریونایتد دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share