ئارسیناڵ پاڵیپێوەدەنێت و ئۆبامیانگ دەڵێت: تەنها و تەنها ئەوروپا

بەڕێوەبەرانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ فرۆشتنی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ دەستپێکردووە، یاریزانەکەش جەختی لە بەردەوامبوون لە کیشوەری ئەوروپا کردووەتەوە.

تۆڕی “ئەتلەتیک” لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئارسیناڵەوە بڵاویکردووەتەوە، ئۆبامیانگی 32 ساڵ لە شەشی کانونی یەکەمی 2021وە هیچ یارییەکی بۆ ئارسیناڵ نەکردووە، هۆکارەکەش بۆ ئەو یاخیبوونە دەگەڕێتەوە کە بەرامبەر مایکڵ ئارتێتا-ی ڕاهێنەر و ئیدارەی یانەکەی کردوویەتی.

بەڕێوەبەرانی “گەنەرز” بڕیاریانداوە جارێکی دیکە یاریی بە یاریزانە گابۆنییەکە نەکەنەوە، تەنانەت ئامادەییان دەربڕیوە بە خواستن، یاخود هەر ڕێگەیەکی دیکە، ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکەن.

یانەی (الهلال)ی سعودی یەکێکە لە یانە داواکارەکانی “ئۆبا”، ئامادەییان نیشانداوە بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دابینی بکەن، بەو مەرجەی لە کۆتایی وەرزدا بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکەن، بەڵام یاریزانەکە ڕاستەوخۆ ئەو ئۆفەرەی ڕەتکردووەتەوە.

ئۆبامیانگ بە بەرپرسانی ئارسیناڵی وتووە، “تەنها لە ئەوروپا یاریدەکەم، پێموایە لە ئەوروپا دەتوانم کاربکەم، نەک دەرەوەی ئەو کیشوەرە”.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، جگە لەو یانەیە، دەنگۆی هەوڵدانی یانەکانی تۆتنهام و پاریس سان جێرمان هەیە بۆ واژووکردنی بۆندەکەی، بەڵام مووچەی یاریزانەکە کە 350 هەزار یورۆی هەفتانەیە بووەتە لەمپەر لەبەردەم دوو یانە خوازیارەکە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا و هۆڵەندا، چۆن ئەوە ڕوودەدات؟

بابەتی دواتر

وەرزشکردن کاریگەریی لەسەر نەخۆشیی شەکرە هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share