(ڤیدیۆ) چێڵسی سەرکەوتنەکانی سیتی ڕاگرتەوە و ڕێگەی نەدا ئاهەنگی پریمەرلیگ بگێڕن

ئەمشەو، شەممە یانەی مانچستەر سیتی یاری هەفتەی 35ی پریمەرلیگی بەرانبەر چێڵسی ئەنجامدا و چێڵسی بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری چێڵسی توخێلی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی تۆماس توخێل کۆتاییهات.

گۆڵەکەی سیتی لە خولەکی 44 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ، گۆڵەکانی چێڵسی لەلایەن حەکیم زەیاش لە خولەکی 63 و مارکۆس ئالۆنسۆ لە خولەکی 93 تۆمارکران.

https://streamable.com/sliele

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر سیتی لە کۆی 35 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی لە 80 خاڵدا وەستایەوە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوون، لە بەرامبەردا بلوزی لەندەن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 64 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیدا جێگیربوو.

سیتی لەم ڕوبەڕووبوونەوە بەهێزەدا کە کۆپییەکی پێشوەختی فاینەڵی چامپیۆنزلیگە، بە بردنەوە دەیتوانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” یەکلاییبکاتەوە، بەڵام بەهۆی دۆڕاندنەکەوە ناچاردەبن چاوەڕوانی ئەنجامەکانی مانچستەر یونایتد و هەفتەی داهاتوویان بەرامبەر نیوکاسڵ بکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا لە هەولێر زیاتر خۆی ئامادە دەكات

بابەتی دواتر

بایرن میونشن 6-0 مونشنگلادباخ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share