پەرلەمانتارێک: پێویستە یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە هەرێم دەربکرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، دەربارەی پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان چەند زانیارییەکی خستەڕوو و رایگەیاند “تاوەکو ئێستا تاقیگەیەکی تایبەتمان نییە بۆ پشکنینی DNAـی ئەنفالکراوان.

فاتیح سەنگاوی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان پڕۆسەیەکی گرنگە بۆ کورد و پێویستە هەموو لایەک کاری بۆ بکەن و گرنگی پێبدەن.

وتیشی، “حکومەتی هەرێم وەک پێویست هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا نەکردووە و تا ئێستا تاقیگەیەکی تایبەتمان نییە بۆ پشکنینی DNAـی ئەنفالکراوان”.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دووربخرێتەوە لە ململانێی حزبی، چونکە پەیوەندی بە پرسی نەتەوەکەمانەوە هەیە، هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێم یاسایەکی تایبەت بە  پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەربکات و پارێزگارییان لێبکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتی هۆڵەندا رۆڵی کاریگەری لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمدا هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەی درۆنەکەی لە کەرکوک بڵاوکردەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرگریی ئاسمانیی عێراق چاودێری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوی کرد…
زیاتر ببینە

پارێزگاری کەرکوک: لەو هێزە دەکۆڵینەوە کە خێوەتی مامۆستایانیان تێکدا

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، پشتیوانی تەواوی داواکارییەکانی مامۆستایان دەکات و لێکۆڵینەوەش لەو هێزە دەکرێت کە خێوەتی ناڕەزایەتییەکانیان هەڵوەشاند. رێبوار…
Total
0
Share