ڕۆما بۆندی جێگرەوەی دزیکۆی یەکلاییکردووەتەوە

یانەی ڕۆما سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی تامی ئەبراهام، هێرشبەری یانەی چێڵسی بۆ ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزای بواری گواستنەوەکان، جیانلوکا دی مارزیۆ بە “سکای سپۆرت ئیتاڵیا”ی ڕاگەیاندووە، کە ڕێککەوتن لەگەڵ تامی ئەبراهام هێرشبەری یانەی چێڵسیدا کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەبراهام لەسەرەتاوە خواستی لەسەر یاریکردن بووە بۆ یانەی ئارسیناڵ، بەڵام دوای کەمتەرخەمیی یانەی تۆپچییەکان، بەڕێوەبەرانی ڕۆما سەرکەوتوبوون لە قایلکردنی بە خولی ئیتاڵیا.

سەرچاوەکانی هەواڵ پێشبینی دەکەن بۆندی هێرشبەرەکە بە 40 ملیۆن یورۆ واژووبکرێت، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکشەممە، بگاتە شاری ڕۆما بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان.

ڕۆما لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەناچارییەوە دەستبەرداری ئیدین دزیکۆی هێرشبەر بوو پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانەوە بکات، ئەبراهام لە ڕیزەکانی جێلاڕۆسی وەک جێگرەوەی هێرشبەرە بۆسنییەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: لە دوو مانگدا زیاتر لە سێ هەزار و 500 تۆن کەرەستە لەناوبراون

بابەتی دواتر

حەبیب پەیوەندی بە یانەیەکی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێوە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلانی بەرشلۆنەی لاپۆرتا ئاشکرابوو

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی ئەزمووندار دەستپێکردووە، لە بەرامبەردا سێ یاریزان خۆیان بۆ ماڵئاواییکردن ئامادەکردووە.…
Total
0
Share