كۆبوونەوەی لوتكەی جەدە تایبەت بە ئاسایشی وزە و پەرەپێدان كە ئەمڕۆ لە سعودیە بەرێوەچوو، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بڕیاریانداوە ئاسانكاری بۆ هەناردەكردنی دانەوێڵە و ماددە خۆراكییەكان لەپێناو پشتیوانیكردن لە ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا بكەن.
لە ڕاگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، جەختلە چارەسەركردنی كێشە و ململانێیەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل بە ڕێگا چارەی ئاشتییانە و لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی كراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە جۆ بادین پابەندبوونی وڵاتەكەی لە پێناو گەیشتن بە ئاشتییەكی دادپەروەر و هەمەلایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووەتەوە.