بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.
لە دیدارێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق ڕوونکردەوە و وتی، دۆخی سیاسیی عێراق پیویستی بە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسیارانەیە.
وتیشی، ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە کار بۆ دروستکردنی حکومەتێکی بەهێزبکەن، کە زامنی سەقامگیریی سیاسی، ئابوری و ئەمنی بکات و داهاتوویەکی گەشتر بونیادبنێت.
جەختیکردەوە، “هەوڵەکانی ئێمەش لەو پێناوەدایە”.
لە بەرامبەردا نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆکان کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و چاکسازیی هەبێت و کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان بکات.