‌‎هەپەگە ئاماری سێ مانگی شەڕی لەگەڵ تورکیا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماری سێ مانگی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە هەزار و 528 سەربازی تورکیا کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، ئاماری شەڕی لەگەڵ تورکیا لە ماوەی 14ی نیسان بۆ 14ی تەمموز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا هەزار و 528 سەربازی تورکیا کوژراون کە بەشێکیان پلە باڵا بوون، هەروەها 72 گەریلاش شەهید بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە 217 سەربازی تورکیا برینداربوون و سێ فڕۆکەی جۆری هێڵیکۆپتەر و تانکێکی سوپای تورکیا تێکشکێنراون.

لە ئامارەکەی هەپەگەدا هاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو هەزار و 623 جار ناوچەکانی سنووری هەرێمی کوردستانیان بۆردوومانکردووە، هێڵیکۆپتەرەکان زیاتر لە هەزار و 900 جار بۆردوومانیان کردووە.

باس لەوەشدەکات، کە حەوت جار سوپای تورکیا چەکی کیمیایی دژیان بەکارهێناوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: ژن و مێردێک ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان و یەکترییان بە چەقۆ کوشتووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی عێراق پێویستی بە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسیارانەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share