سەرۆکی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زۆری ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان دەدات لەگەڵئەوەی بەرزبوونەوەکە لە جیهانیشدا هەیە.
دکتۆر هێرش حەیدەر ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و پیشانی دەدات، کە ڕۆژانە بەرزبوونەوەی بەرچاو لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆماردەکەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزبونەوەیەکی خێرا لە ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا جیهاندا تۆمارکراوە، هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن BA.4 و BA.5ن.
دکتۆر هێرش حەیدەر دەڵێت، لە بەریتانیا نزیکەی 3.5 ملیۆن تووشبوون لە یەک هەفتەدا تۆمارکراون، واتە لە هەر 20 کەسێک یەکێکیان هەڵگر و تووشبووی ڤایرۆسەکەن، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو چەند هێندە بووە
دەڵێت، “لەلای خۆشمان ئامارەکان چەند هێندە بووە، بە جۆرێک نزیکەی لە سەدا 50ی تێستەکانی ڕۆژانە پۆزەتیڤن”.