بایدن ئەمڕۆ شای سعودیە و شازادەی جێنشین دەبینێت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل هێنا، کە یەکەم وێستگەی ئەو سەردانە چەند ڕۆژەی بوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامیدەدات، ئەمڕۆ هەینی بایدن سەردانی سعودیە دەکات و هەریەکە لە شا و شازادەی جینشین دەبینێت.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی شای سعودیە بایدن بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتووە، لە سەردانەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوەی دووقۆڵیی لەگەڵ هەریەکە لە شا و شازادەی جێنشینی سعودیە دەبێت.

سەردانەکەی بایدن بۆ سعودیە بە سەردانێکی مێژوویی دادەنرێت، بۆ یەکەمجارە سەرۆکێکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیلەوە بڕوات بۆ فڕۆکەخانەیەکی سعودیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆسکی سپی، دیدار و گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی بۆسەر ناوچەکە و جیهان هەن.

سعودیە دووەم وڵاتی سەردانەکەی بایدنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بایدن هەریەکە لە عێراق، میسر و ئەردەنیش بەسەردەکاتەوە.

بایدن دوێنێ ڕایگەیاند، سەردانەکەی بۆ سعودیە گەورەترە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەتەنها، بەڵکو بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو لە کشانەوەیان لە ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا: ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین کێ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت

قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز گەرووی هورمز وەک پێش جەنگی لێنایەتەوە. قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایگەیاند، ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین…
زیاتر ببینە

کەناڵى 14ى ئیسرائیل: ئەندامانى حکومەت لە ترسى هێرش دوور لە یەک کۆبوونەوە

کەناڵى 14ى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەر لە چەند کاتژمێرێک حکومەت کۆبوونەوەیەکى نائاسایى ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى رووبەڕووبوونەوەى ئێـران. ئەوەشى…
زیاتر ببینە

گەنجێك بە بێوێنە ناویدەبات.. یەكێك لە گەورەترین فێستیڤاڵەكانی میوزیك لە سعودیە ڕێكخرا

دەستەی كاتبەسەربردنی (الترفيه) سعودی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 732 هەزار كەس ئامادەی فێستیڤاڵی ساڵانەی (میدڵ بێست)ی میوزیك بوون لە…
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: كۆچبەرانی سوری ڕوبەڕووی ئەشكەنجە و دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆچبەرانەی بۆ سوریا دەگەڕێنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕوبەڕووی دەستگیركردن، ئەشكەنجە و تەنانەت دەستدرێژیی…
Total
0
Share