دەرزیی جومگەکان بەکارمەهێنن مەترسیدارترە لەوەی بیریلێدەکەنەوە

دوو توێژینەوەی نوێ هۆشداریدەدەن لە بەکارهێنانی دەرزیی تایبەت بە هەوکردنی جومگەی ئەژنۆ، بەوەی کە دەرزییەکە دۆخی نەخۆش خراپتر دەکات.

توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ و کۆلێژی پزیشکیی شیکاگۆ داتایان لە سەدان نەخۆشی جومگەکان وەرگرتووە بۆ زانینی ئاستی کاریگەریی دەرزییەکان.

لە دوو توێژینەوەکەدا 94 نەخۆش کۆرتیکۆستیرۆیداتیان بەکارهێناوە کە دەرمانێکی دژە هەوکردن لە چارەسەری ژمارەیەک لە نەخۆشییەکاندا بەکاردەهێنرێت.

ئەو دەرمانە دۆخی بەشێک لە نەخۆسەکانی زۆر خراپترکردووە و لە هەندێک حاڵەتدا ناچاریکردوون بە گۆڕینی جومگەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان…
Total
0
Share