تەندروستیی جیهانی یاساکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەگۆڕێت

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتانی جیهان ڕەزامەندییان داوە لەسەر گۆڕانکاریکردن لە یاساکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە جیهاندا، کە پێیدەوترێت ڕێوشوێنە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان.

ڕەزامەندیدان لەسەر ئەو گۆرانکارییە لەمیانی کۆبوونەوەیەک بۆ پێداچوونەوەی ڕۆڵی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هات، ئەمەش دوای گیانلەدەستدانی نزیکەی 15 ملیۆن کەس بە پەتای کۆرۆنا.

کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە وڵاتانی ئەفریقا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕەخنەیان لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکە گرت.

گۆرانکارییەکان لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت و وڵاتانی ژاپۆن و یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی دەکەن، بەمەبەستی چاکسازی و فراوانکردنی ڕێوشوێنەکانی تەندروستیی جیهانی، هەروەها دیاریکردنی پابەندییە یاساییەکان بۆ وڵاتانی جیهان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو هەنگاوەی بە “دەستکەوتێکی گەروە” ناوبرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و هۆکارەکەشی پیسبوونی ژینگەیە. د. یاد…
Total
0
Share