بایدن سعودیە و ئیسرائیل ئاشتدەكاتەوە؟

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، سەردانی ئیسرائیل و سعودیە دەكات و ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی مۆساد لە ڕیاز نیشتووەتەوە.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، سەردانی ئیسرائیل بكات و لە ڕۆژی هەینیی دواتردا بچێتە سعودیە.

میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكەیەك كە پێشتر دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل “مۆساد” بەكاریدەهێنا، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە نیشتووەتەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو وڵاتە.

ناوەڕۆكی سەردانەكەی جۆ بایدن بۆ ئیسرائیل بە وردیی ئاشكرانەكراوە، بەڵام مەبەستی ئاشكراكراوی سەردانەكەی بۆ سعودیە، بەشداریكردنە لە لوتكەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لە ڕیاز.

پێشتر چەند جارێك لە دامەزراوەكانی میدیا و ناوەندەكانی شیكاریی سیاسیدا، باس لەوە كراوە كە بەدوای ئیمارات و بەحرەین و چەند وڵاتێكی تری عەرەبیدا، سعودیە لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاشتدەبێتەوە و ئەمریكا هەردوو وڵاتەكە ڕێكدەخات.

بابەتی پێشتر

چۆن دەزانیت كەسێك نامە و چاتەكانت دەخوێنێتەوە؟

بابەتی دواتر

وادەی گەڕانەوەی حاجییان ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share