بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە هەشت کۆچبەر خنکان

بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە نێوان کۆماری جیبوتی ئەفریقی و وڵاتی یەمەن هەشت کۆچبەر خنکاون و 12 کۆچبەری دیکە چارەنوسیان نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز قاچاخچییەکانی ئەو بەلەمەی کۆچبەران بە زەبری هێز کۆچبەرانیان خستووەتە ناو بەلەمەکەوە لە کاتێکدا ئەوان دڵنیابوون کە بەلەمەکە ناتوانێت ڕێگەکە تەواو بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە سەرەڕای خنکانی هەشت کۆچبەر و بێسەروشوێن بوونی 12 کۆچبەر 14 کۆچبەری دیکە ڕزگارکراون لە مردن.

ئەو کۆچبەرانە بڕیار بووە بگەنە وڵاتی یەمەن و لەوێشەوە بە نایاسایی بگەنە وڵاتی سعودییە.

بەهۆی کێشە و ناکۆکی سیاسیی و خراپی دۆخی ئابورییەوە بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەوڵدەدەن یان لەڕێگەی دەریایی ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا یان بگەنە وڵاتە دەوڵەمەندە عەرەبییەکان.

 


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: جنێڤ شوێنی دووەم دانوستانی ئەمریکا و ئێران دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت. وەزارەتی دەرەوەی…
زیاتر ببینە

له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه،‌ بەھۆی ‏گەردەلوولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە،…
Total
0
Share