چۆن دەزانیت كەسێك نامە و چاتەكانت دەخوێنێتەوە؟

سێ ڕێگا بۆ زانینی هاككردنی نامەكانی وەتس ئەپ ئاشكراكران.

زۆرێكمان وەتس ئەپ بۆ ئاڵوگۆڕكردنی نامە، وێنە، ڤیدیۆ و زانیارییەكان بەكاردەهێنین، بەڵام وەك شارەزایان دەڵێن، ترس لە هاككردن بەكارهێنەرانی نیگەرانكردووە.

بەپێی ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی، لەگەڵ ئەوەی وەتس ئەپ بە بەردەوامی كۆد بۆ پاراستنی نامەكان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییەكان دادەنێت، ڕادەی پارێزراویی نامە و زانیارییەكان مسۆگەرنییە و هاككەران دەتوانن ڕێگایەك بۆ هاككردنی چاتەكانی بەكارهێنەران بدۆزنەوە.

بۆ ڕێگریكردن لە هاككردن و دڵنیابوون لەوەی كە كەس نامەكانت ناخوێنێتەوە، ڕۆژنامەكە لە زاری شارەزایانەوە دەڵێت، ئەگەر هەژماری وەتس ئەپ لەسەر ئامێری كۆمپیوتەر دەكەیتەوە، ئەوا هەمیشە ئاگاداری تایبەتمەندیی (Linked Devices) و پارێزراوییەكەی ببە، هەر كات بینیت ئامێری دیكە پەیوەست بووە، ئەوا تۆ هاككراویت و لەو دۆخەشدا بە چوونەدەرەوە (لۆگ ئاوت) خۆت لە هاككەران ڕزگاردەكەیت.

دوو ڕێگاكەی تر كە ئاشكرایدەكەن هەژمارەكەت لە وەتس ئەپ هاككراوە، بریتین لە ڕوودانی گۆڕانكاری وەك گۆڕینی وێنەی پرۆفایلەكەت، یاخود سڕینەوە و نەمانی هەندێك نامە یان ناردنی نامەگەلێك كە تۆ نەتناردوون. هەروەها خاوبوونەوەی ئەپلیكەیشنی وەتس ئەپ، لەو دۆخەشدا دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆكانت سەیڤبكەیت و پاشان ئەپلیكەیشنی وەتس ئەپ بسڕیتەوە و دواتر دایببەزێنیتەوە ناو ئامێرەكەت.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە ڕێستۆرانتێكی شاری سلێمانی كەوتەوە

بابەتی دواتر

بایدن سعودیە و ئیسرائیل ئاشتدەكاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share