گەشتی ئاسمانی لەنێوان تەلئەڤیڤ و ڕیاز ئەنجامدەدرێت

بڕیارە ئەمشەو یەكەم گەشتی ئاسمانیی نێوان تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و ڕیازی پایتەختی سعودیە ئەنجامبدرێت.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، گەشتی ئاسمانیی نێوان ئیسرائیل و سعودیە دەستپێدەكات و بڕیارە ئەمشەو یەكەم فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی ڕیازەوە بەرەو تەلئەڤیڤ بڕوات.

دەستپێكردنی ئەو گەشتە دوای ئەوەدێت بە دەستپێشخەریی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، ڕێككەوتنێك لەنێوان سعودیە و ئیسرائیلدا واژووكرا.

پێشتریش ئیسرائیل باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەحرەین كردەوە و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەشێك لە وڵاتانی عەرەبیدا ئاساییكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان لەگەڵ تۆم باراک و سێنتکۆم ئەنجامدا

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ یەکگرتنی راستەقینە و پاراستنی ئاگربەست. جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی،…
Total
0
Share