عامری دوایین هەڵوێستی لەبارەی بوونی بە سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، نابێت بە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

عامری یەكێكە لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی و لە دوایین لێدوانیدا لەبارەی بوون یاخود نەبوونی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، “كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران نیم”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح جەختیكردەوە كە ئەوەی بەلایەوە گرنگە، پاراستنی یەكڕیزیی چێوەی هەماهەنگییە و ڕایگەیاند، “پشتیوانیی هەر كاندیدێك دەكەم كە برایانی چێوە لەبارەیەوە هاودەنگبن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، باس لەوە دەكرا كە هادی عامری سەرۆك هاوپەیمانیی فەتح یەكێكە لە كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك وەزیران و دەوترا چێوەی هەماهەنگی دوو كاندیدی بۆ پۆستەكە دەبێت، كە دووەمیان نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە.

بابەتی پێشتر

زێدان ناوی پاریس سان جێرمانی لە بەرژەوەندیی خۆی بەکارهێناوە؟

بابەتی دواتر

ئایا بەردەوام خوێ بە خواردنەکەتەوە دەكەیت؟ دەرئەنجامی توێژینەوەیەك بخوێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەی ڤاكسینەكە دەگاتە عێراق؟

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكردووە، لە كۆتایی ئەم مانگە دوو جۆر ڤاكسین دەگاتە وڵاتەكە و ئەو چینانەشی دیاریكردووە كە…
Total
0
Share