وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕێژەی نەخوێندەواریی لە وڵاتدا بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار ڕێژەی نەخوێندەواریی لە عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هەوڵەکانیان بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری بەردەوامە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، “وەزارەتی پەروەردە کاردەکات بۆ کردنەوەی سەنتەرەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری و فێیرکردنی گەوران بەجۆرێک سەرجەم نەخوێندەوارانی وڵات بگرێتەوە”.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، “هەشت جار هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە سەرتاسەری عێراقدا ئەنجامدراوە لە دوای ساڵی 2012ەوە کە پرۆسەکە ڕاگەیەنراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ژمارەی ئەوانەی سودمەند بوون لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە عێراقدا نزیکەی دوو ملیۆن کەسن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە ژمارەی ئەو سەنتەرانەی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری کراونەتەوە 1200 سەنتەرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share