زێدان ناوی پاریس سان جێرمانی لە بەرژەوەندیی خۆی بەکارهێناوە؟

ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی ئاماژە بەوە دەکات، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا کەسانی نزیکی زینەدین زێدان ناوی یانەی پاریس سان جێرمانیان لە بەرژەوەندیی خۆیان بەکارهێناوە.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی نووسیویەتی، بەر لەوەی کریستۆف گالیتیێ پۆستی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان وەربگرێت، هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان زێدان و یانە فەرەنسییەکە کردووە، کە ئەوەش دوور بووە لە ڕاستییەوە و سەرچاوەکەشی کەسانی نزیکی خودی زێدان بوون.

بەپێی سەرچاوەکە، چواردەورەکەی زێدان ئەو هەواڵەیان بە ئەنقەست بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەوەی بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بڵێن، “ڕاهێنەرەکە پاریسی لەبەر پێگەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕەت کردووەتەوە”، لە کاتێکدا هیچ پەیوەندییەک لەنێوان جەمسەرەکاندا ڕووینەداوە.

لەو بارەیەوە ئالاین میگلیاچیۆی لێپرسراوی کارەکانی ڕایگەیاندووە، “من بەرپرسی کارەکانی زێدانم، تاوەکو ئێستا شازادەی قەتەر و هیچ کەسێک لە پاریس پەیوەندییان پێوە نەکردووم و زێدانیش پەیوەندی نەکردووە.”

بابەتی پێشتر

وردەکاری بۆندی نێوان یوڤێ و پۆگبا بخوێنەرەوە..

بابەتی دواتر

عامری دوایین هەڵوێستی لەبارەی بوونی بە سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share