لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، لە شەوی ڕابردووەوە دیارنەماوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەڵەبجە گواستییەوە، تەرمی پێشمەرگەیەک دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق، شوێنەواری گوللـەیەک بە جەستەیەوە بووە.
بەپێی وتەی کەسوکاری پێشمەرگەکە، لە شەوی ڕابردووەوە دیارنەماوە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.
ئەو پێشمەرگەیە ناوی شاخەوان عەبدوڵڵایە و لەدایکبووی 1991ـە، پێشمەرگەی بەرگریی فریاکەوتن بووە.
تەرمەکەی ئێستا ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە لە سلێمانی.