كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ھیچ لایەنێك نازانێت دەنگدەر دەنگی بە كام لایەن داوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژی دەنگداندا هیچ كەس نازانێت كێ دەنگ بە كێ دەدات.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سوورین لەسەر ئازادیی دەنگدانی دەنگدەران بە هەر كاندیدێكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی نهێنییەكانی دەنگدان و هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت بزانێت دەنگدەر دەنگی بەكێ داوە.

قسەكانی جومانە غەلای بۆ دڵنیاكردنەوەی ئەو كەسانەیە كە دەترسن لە دزەكردنی زانیارییەكانی دەنگدەر و ترسیان هەیە لەوەی دەنگەكانیان ئاشكراببێت، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان هەموو دەنگۆیەكی لەو شێوەیەی رەتدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکرێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەڕێگەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە دەکرێت نەک لەڕێگەی کەناڵی راگەیاندنەوە. سەعدی ئەحمەد…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستمان بە هەڵبژاردنێکی بێگەردە بۆ گۆڕانکاری لە حوکمڕانیدا

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانمان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و دوانەخستنییەتی بە بیانووی جیاواز و دەشڵێت، هەرێمەکەمان پێویستی بە هەڵبژاردنێکی…
Total
0
Share