پۆلیسی دوو تۆمەتباری لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکرد

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە کاتی دزیکردندا ڕاگەیاند، دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی نووسینگەی ڕۆژئاوا، دوو تۆمەتباریان لە کاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیرکردووە و دەستیانگرتووە بەسەر ئەو کەلوپەلانەی تاوانەکەیان پێئەنجامداوە.

پۆلیسی سلێمانی ناسمانەی تۆمەتبارەکانی ئاشکراکردووە، بەناوەکانی (م، خ، ر) لەدایکبووی 1997 و (ھ، ع، ع) لەدایکبووی 1999.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، ئەو دوو تۆمەتبارە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share