کێ دەڵێت نایەوێت؟ تین هاگ لەبارەی کریستیانۆوە میدیاکانی شۆک کرد

ئێریک تین هاگ، ڕاهێنەری نوێی یانەی مانچستەر یونایتد دووپاتی دەکاتەوە، کریستیانۆ لە پلانەکانیدایە و هەرگیز ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.

ڕاهێنەری نوێی مانچستەر یونایتد، ئێریک تین هاگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانەی بە درۆ خستەوە، کە ئاماژە بە فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و دەستبەرداربوونی دەکەن لەلایەن مانچستەر یونایتدەوە.

تین هاگ ڕایگەیاند، “پلانمان داڕشتووە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ وەرزی نوێ، ئەوە ڕاستییەکەیە، پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵیدا، ئەو بۆ فرۆشتن نییە و لە پلانەکانی ئێمەدایە، دەمانەوێت بەیەکەوە سەرکەوتوو ببین.”

هەروەها دەڵێت، “ناتوانم لەبارەی پەیوەندی نەکردنییەوە هیچ بڵێم، پێشتر ڕوونم کردەوە کە بەهۆی پرسە تایبەتییەکانەوە لەم ساتەدا لەگەڵ ئێمە نییە، لەبارەی کێشەکانەوە قسەم لەگەڵ نەکردووە، بەڵام پێشتر قسەمان کردووە و گفتوگۆی نێوانمان زۆر سەرکەوتوو بوو.”

لە کۆتاییشدا ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە ئامادە نەبوو لە بارەی گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکانەوە هیچ لێدوانێک بدات، جەختی لەوە کردەوە، کە لە بارەی یاریزانانی یانەکانی دیکەوە قسە ناکات.

بابەتی پێشتر

لە سەیدسادق تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

پێشكەوتنی پزیشكی<br> ماددەیەك لە لەشی مرۆڤدا ڤایرۆس و گرێكان لەناودەبات!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاداما تراوری، یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی،…
Total
0
Share