ڤیلاش بواش بۆ ڕیزلێنان له‌ مارادۆنا پێشنیازێکی سه‌یر بۆ (فیفا) ده‌کات

ڤیلاش بواش، ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی مارسیلیا

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مارسیلیای فه‌ره‌نسی، ڤیلاش بواش وه‌ک ڕیزلێنانێک بۆ گیانی مارادۆنا داوا له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ده‌کات، بڕیارێک بدات له‌ مێژووی تۆپی پێدا ڕووینه‌دابێت.

ڕاهێنه‌ره‌ پۆرتوگالیه‌که‌ له‌دوای شکستی یانه‌که‌ی له‌ گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رانبه‌ر پۆرتۆ، به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند، ” ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ناخۆش و دڵته‌نگکه‌رمان پێگه‌یشت، سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی مارادۆنا، یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی یانه‌ی پۆرتۆ گیانی سپارد، که‌ یه‌کێکبوو له‌و که‌سانه‌ی هۆکاربوون بۆ گه‌یشتنی من به‌ پێگه‌یه‌ک له‌ جیهانی ڕاهێنان”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” به‌ پێویستی ده‌زانم فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان وه‌ک ڕیزلێنانێک بۆ مارادۆنا درێسی ژماره‌ 10 له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌کانی، له‌ سه‌رجه‌م یانه‌ و یاریزانان بکشێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ باشترین ڕێزلێنانه‌ له‌ ئه‌فسانه‌که‌، به‌ ڕاستی مردنی مارادۆنا له‌ده‌ستدانێکی گه‌وره‌بوو بۆ تۆپی پێ”.

بواش له‌ ساڵی 2009 وه‌ ده‌ستی به‌کاری ڕاهێنان کردووه‌ و له‌ ژیانی وه‌رزشییدا ڕاهێنه‌ری یانه‌کانی ئه‌کادیمیکا، پۆرتۆ، چێڵسی، تۆتنهام، زینیت، شه‌نگهای سیپیج، مارسیلیا بووه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌کانی زینیتی ڕووسی و پۆرتۆی پۆرتوگالی چه‌ندین نازناوی ناوخۆیی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌ ئه‌وروپیه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.

بابەتی پێشتر

پاكستان سزای خەساندن بەرامبەر دەستدرێژیكاران جێبەجێدەكات

بابەتی دواتر

بایرن میونشن هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی بواتینگه‌وه‌ ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەرییەکان “ڤیتۆ”ی کانتۆنا دەکەن

ئەگەر سەرمایەدارانی قەتەر سەرکەوتووبن لە کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕاستەوخۆ ئێریک کانتۆنا دووردەخەنەوە. ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share