کەریم چی بەسەرهاتووە؟ حەوت بە یەک وەرز..

کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، جارێکی دیکە تووشی پێکان بووە و بەو هۆیەوە لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی مەدریدەوە بڵاودەکرێنەوە، کەریم بنزیمە دووچاری پێکان بووە لە قوولەپێی-دا، بەوهۆیەوە دوو ڕاهێنانی لەدەستداوە و بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل ناتوانێت بەشداری بکات.

حەوتەم جارە لەم وەرزەدا “بێنز” تووشی پێکان دەبێت، ئەوەش گومانی لەسەر توانا جەستەییەکانی دروستکردووە، شارەزایان و میدیاکانی مەدرید پێیانوایە، لە ئێستادا یانەی شاهانە پێویستی بە هێرشبەرێکی گەورەی جێگرەوەیە.

بنزیمە لەم وەرزەدا (27) یاریکردووە، لە کاتێکدا وەرزی ڕابردوو لەم کاتانەی وەرزدا زیاتر لە (35) یاریکردووە، ئەوەش گومانەکانی لە توانا جەستەییەکانی قووڵتر کردووەتەوە.

سەرەڕای هەموو ئەوانەش، لە تەمەنی (35) ساڵیدا توانیویەتی (18) گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا گه‌یشته‌ مۆندیال و سڕبیا پۆرتوگالی ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال به‌رده‌وامن، هه‌ڵبژارده‌کانی ئیسپانیا و سڕبیا له‌ کۆمه‌ڵه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌مه‌وه بلیتی…

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێز…
Total
0
Share