وردەکاری بۆکس هاویشتنەکەى ڤالڤێردی

ڕووداوەکەى شەوی ڕابردووی ڤالڤێردی کاردانەوەى زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

هەندێ پشتگیری دەکەن و پێیانوایە خێزان لە پێش هەموو شتێکەوەیە.

هەندێکیش پێیانوایە ڤالڤێردی کارێکی هەڵەى کردووە و توشی سزایەکی قورس دەبێتەوە.

یاریی ڕابردوو کە ڤیاریاڵ لە ڕیاڵ مەدریدی بردبووەوە، باینا لەناو یاریگادا قسەى بە ڤالڤێردی وتبوو.

پێیوتبوو کە بڕۆ بگری ژنەکەت لە منداڵ بون دەترسێت.

ڤالڤێردی ئەمەى بیر نەچووبووەوە، لە یارییەکەى شەوی ڕابردوو بە بایناى وتەوە کە بیرمە چیت پێوتووم.

دواى یارییەکە و پاش ئەوەی ئەمشیان دۆڕاند، ڤالڤێردی لەدەرەوە چاوەڕێی دەکات.

باینا خەریکی تەلەفۆن کردنە و ئاگاى لە هیچ نییە، ڤالڤێردی ملی دەگرێت و دەڵێت جارێکی تر خراپ قسە لەسەر خێزانەکەم نەکەیت و دوو بۆکسی پیا دەکێشێت.

پۆلیس دێت و باینا لە ژێر دەستی ڤالڤێردی دەردەهێنێت، بەڵگەی ڤیدیۆیی هەیە لەسەر ئەو پەلاماردانەى ڤالڤێردی.

ئاسەواری بۆکسەکان بە ڕوونی بەدەمو چاوی بایناوە دیار بوو, باینا بەنیازە سکاڵا لەسەر ڤالڤێردی تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

بابەتی دواتر

دۆخی ژووری خۆگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ئیجابییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share