زێدان بە مەرجی کریستیانۆ دەبێتە ڕاهێنەری پاریس

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە دەستپێکی دانوستاندنەکان دەکەن، لەنێوان زینەدین زێدانی فەرەنسی و ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان.

ماڵپەڕی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دانوستاندنی ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان و زینەدین زێدانی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستیپێکردووە، ڕاهێنەرەکە بە مەرجی کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامادەیی دەربڕیوە پۆستی ڕاهێنەری یانە فەرەنسییەکە وەربگرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، پیشتر “زیزۆ” لەگەڵ “دۆن” کاریکردووە، پێیوایە ئەو یاریزانە دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ کیلیان مباپێ، کە ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە هاوینی 2022 ڕوو لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات، هەروەها بەو ئەقڵیەتە بەرزەوە کریستیانۆ هاوشانی مێسی و نێیمار بەرامبەر بە یانە ڕکابەرەکان یەکلاکەرەوە دەبێت.

میرەر نووسیویەتی، زێدان دڵنیایە لە سەرکەوتنی پلانەکەی لە پاریس، ئەگەر کریستیانۆ لەگەڵ مێسی و نێیمار لە یەک پێکهاتە کۆبکرێتەوە، لە بەرامبەردا پۆچتینۆ لە کۆتایی وەرزدا بە ئەگەرێکی بەهێزەوە دووردەخرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێکی سەیر لە یاریی نێوان ڕوسیا و کەنەدا لە ئۆڵیمپیادی پەکین ڕوویدا

بابەتی دواتر

مباپێ لەبارەی ڕیاڵ مەدرید و پێگەی لیۆ مێسی-یەوە بۆچوونی خۆی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مونشنگلادباخ شاختاری تێکشکاند و ئه‌تله‌تیکۆ به‌ یه‌ک خاڵ له‌ ڕووسیا گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی سێیه‌م له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر…
Total
0
Share