خەزعەلی: كشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسی پێكهێنانی حكومەت خێراتر دەكات

ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق ڕایگەیاند، كشانەوەی سەدر لە پرۆسەی سیاسیی عێراق پێكهێنانی حكومەت خێراتردەكات، داواش له‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان دەكات كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی كۆماریه‌كلایی بكه‌نه‌وه.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق له‌ وتاری نوێژی جه‌ژندا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی ڕایگه‌یاند، “نزیكه‌ی نۆ مانگە، دۆخه‌كه‌ بە چەقبەستووی ماوەتەوە، بەڵام ئەو پێشهاتانەی كە ڕوویاندا لەوانەش كشانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در وایكرد، كه‌ ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دروستبكات”.

باسی له‌وه‌شكرد، “كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت زیاتر په‌كنه‌خرێت و ده‌رفه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ش هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ”.

ئه‌مینداری بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق پێشیوایە، دۆخه‌كه‌ ده‌خوازێت ئاژاوه‌ له‌ عێراق دروستنه‌بێت، له‌ وڵاتێكدا كه‌ ڕۆژانه‌ چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، داواشی له‌ هێز و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرد كە كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، چونكە وەكو خۆی دەڵێت لایەنە كوردییەكان لەسەر پۆستەكە ناكۆكن.

جەختیشی كردەوە، ناكۆكی لەنێوان لایەنە شیعەكان لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران نیە و چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش به‌مزوانه‌ كاندیدێكی هاوبه‌ش بۆ ئەو پۆستە دیاریی ده‌كه‌ن.

بابەتی پێشتر

تاقە كوڕەكەی قازی محەمەد كۆچی دوایی كرد

بابەتی دواتر

شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالكی وەڵامی سەدر دەداتەوە: هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نابێت

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دووبارە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكە نابێت. نوری…
Total
0
Share