ناسنامەی هێرشكارەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئاشكرا كرا

وەزیر ناوخۆی عێراق پوچەڵكردنەوەی هێرشێكی ڕاگەیاند كە ئامانج لێی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بووە، یەكێك لەوانەشی باڵیۆزخانەكەیان موشەكباران كردبوو، فەرماندەیەكی گرووپێكی چەكدارە.

عوسمان غانمی، وەزیر ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، پلانێكیان پوچەڵكردووەتەوە كە “ئامانج لێی هێرشكردنە سەر ناوچەی سەوز لە بەغداد بوو.”

وەزیر ناوخۆی عێراق لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا ئاشكرایكرد كە یەكێك لە بەرپرسیارانی موشەكبارانەكەی یەكشەممەی ڕابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا-یان دەستگیركردووە.

لە درێژەی وتەكانیدا، عوسمان غانمی وەزیر ناوخۆی عێراق وتیشی، “پلانێكی ئەمنییمان لە ناوچەی سەوز و چەند ناوچەیەكی تری بەغداد گرتووەبەر بۆ پاراستنی بارەگا و نێردە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان لە هەر هێرش و ڕوداوێك.”

لای خۆیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق بە میدیای فەرمیی حكومەتی ڕاگەیاندووە، “ئەو كەسەی بە تۆمەتی موشەكبارانەكەی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد دەستگیركراوە، ‘فەرماندەی هێزی موشەكهاوێژی’ یەكێك لە گرووپە چەكدارەكانی عێراقە.”

بابەتی پێشتر

"جێگرەوەكەی سولەیمانی سەردانی عێراقی كردووە"

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی و كۆسرەت ڕەسول كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share