تاقە كوڕەكەی قازی محەمەد كۆچی دوایی كرد

عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەمەد لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، عەلی قازی، تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆک کۆماری کوردستان، لە شاری بۆنی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

عەلی قازی، لە ساڵی 1933 لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایكبووە و لەکاتی ڕووخانی کۆمار و لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەدی باوكی تەمەنی 13 ساڵ بووە.

چەند ساڵێک پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان چووەتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی تری چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی ناوی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە داوایان…
Total
0
Share