وتەبێژێك بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكاوە ڕایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسن، لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كاریگەری لەسەر كارەكانی تایبەت بە پشتیوانیكردنی ناتۆ بۆ ئۆكرانیا نابێـت.
كارین جین پیەر، وتەبێژێك بەناو كۆشكی سپی ئەمریكاوە ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەكەمان لەگەڵ بەریتانیا بە بەهێزی دەمێنێتەوە و لە ناتۆش بڕیارمانداوە هاوكاریی ئۆكرانیا بكەین و ئەو هەنگاوەش بەردەوام دەبێت.
بۆریس جۆنسن بە فەرمی دەستی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی كێشایەوە، بەڵام لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە تا پارتەكەی كەسێكی دیكە بۆ بوونە سەرۆك وەزیران دەستنیشاندەكات.