دوای كشانەوەی فەرەنسا “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەفریقا باشتربووە”

زیاتر لە 800 چەكداری داعش و بۆكۆحەرام لە ئەفریقا كوژراون و بەشێك لە وڵاتانی كیشوەرەكە دەڵێن، دوای كشانەوەی فەرەنسا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئەفریقا باشتربووە.

فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی ئەفریقا ڕایگەیاند، سوپاكانی نایجیریا، نەیجەر، چاد و كامیرۆن زیاتر لە 800 چەكداری داعش و بۆكۆحەرام-یان لە ناوچەی دەریاچەی چاد كوشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزە هاوبەشەكان، ئەو چەكدارانە لە ماوەی دوو مانگدا كوژراون و سێ هەزار سەرباز بەشداریی شەڕەكانیان كردووە.

بەپێی وتەی شارەزایانی ئاسایش و سەربازی، دوای كشانەوەی هێزەكانی فەرەنسا لە ئەفریقا، داعش و بۆكۆحەرام بۆشاییەكەیان قۆستووەتەوە و سێگۆشەی سنووریی نێوان نەیجەر و مالی و بۆركینا فاسۆ بەكاردەهێنن بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆیان.

بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونەوە، هێزە هاوبەشەكانی چوار وڵاتە ئەفریقییەكە جەختدەكەنەوە كە دوای كشانەوەی فەرەنسا، بەرەنگاربوونەوەی داعش و بۆكۆحەرام چووەتە قۆناغێكی پێشتر و باشترەوە و شەڕی تیرۆر لە ساحلل عاج و بیابانی ئەفریقا لە بەرژەوەندیی هێزەكانی ئەواندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆزینەوەی بۆمب لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا هەرا دەنێتەوە

پۆلیسی ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، دۆزینەوەی چەند بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا راگەیاند. میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بازرگانێکی…
Total
0
Share