حكومەتی هەرێم: ڕۆژانە 16 كاتژمێر و نیو كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بەپێی داتاكانی وەزارەتی كارەبا ڕۆژانە 16 كاتژمێر و نیو كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، حكومەت بەردەوامبووە لە جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و لە ڕێگای وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بڕێكی زۆر گازوایل بۆ وێستگەكانی كارەبا دابیندەكات.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 792 ملیۆن و 655 هەزار و 855 لیتر گازوایل بۆ وێستگەكانی كارەبا بە بەهای 469 ملیار دینار تەرخانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاتەمولئەنبیا: هێرشمانکردە سەر بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت، بە سێ مووشەک، بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردەئامانج. ئەمەش پاش…
Total
0
Share