سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە هەوڵی لێسەندنەوەی متمانە ڕزگاریبوو

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە هەوڵی لێسەندنەوەی متمانە ڕزگاریبوو، دوای ئەوەی پاڵپشتیی زۆرینەی پەرلەمانتارانی حزبەكەی بەدەستهێنا.

پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار لە بەریتانیا ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی دەربارەی لێسەندنەوەی متمانە لە جۆنسن ئەنجامدا، لەسەر داوای دەیان پەرلەمانتاری حزبەكە.

لە دەنگدانەكەدا سەرۆك وەزیران پاڵپشتیی 211 پەرلەمانتاری بردەوە، لە بەرامبەر 148 پەرلەمانتار كە دەنگیان بۆ لێسەندنەوەی متمانە دا.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاستی ڕەخنەكان بۆسەر جۆنسن زیادیكرد دوای ئەو ئاهەنگانەی لە بارەگای حكومەت لە ماوەی كەرەنتین بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدرابوو.

هەروەك ڕووبەڕووی فشاری زۆری پەرلەمانتاران بووەوە دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە سزای دارایی درا لەپای بەشداریكردنی لە ئاهەنگێكدا لە بارەگای سەرۆكایەتیی وەزیران.

ئەو ئاهەنگە لەمیانەی كەرەنتینی یەكەمدابوو لە بەریتانیا.

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پارتی پارێزگاران كە لە هەوڵی سەندنەوەی متمانە دەربازدەبێت، بۆ ماوەی ساڵێك لە هەر هەوڵێكی لەوجۆرە پارێزراو دەبێت، وەك ئەوەی سایتی بی بی سی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانی: لابردنی زیادەڕەوییەكەی بناری گۆیژە لەسەر سكاڵا و بە بڕیاری دادگا بووە

بابەتی دواتر

زانکۆی گەرمیان لەسەر کۆمێنتی فەیسبوک چوار مامۆستای زانکۆ دەداتە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share