خشتەی سەردانکردنی زیندانییانی سلێمانی لە جەژندا بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی سەردانکردنی ژنان و منداڵانی سزادرا و ڕاگیراوی لە ڕۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لە یەکەم ڕۆژدا ڕێگە بە هیچ سەردانکردنێک نادرێت.

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانیدا هاتووە، یەکەم ڕۆژی جەژن تایبەت دەبێت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژن و جەژنە پیرۆزە لەناو سزادراوان خۆیاندا لەگەڵ پەیوەندیی تەلەفۆنی سزادراوان بەکەسوکاریانەوە، ڕێگە بە هیچ سەردانکردنێک نادرێت.

خشتەی ڕۆژانی جەژنی چاکسازییەکە بەمشێوەیەیە:

1- یەکەم ڕۆژی جەژن تایبەت دەبێت بە بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژن و جەژنە پیرۆزە لەناو سزادراوان خۆیاندا، لەگەڵ پەیوەندیی تەلەفۆنی سزادراوان بەکەسوکار و دوور وڵاتانیان بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە، لەم ڕۆژەدا هیچ جۆرە سەردانێک بەگشتی و بەتایبەتی بۆ هیچ کەسێک ناکرێت .

2- دووەم ڕۆژی جەژن، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( 10/7/2022 ) سەردانیکردن تەنها بۆ لای سزادراوانی ژنان دەبێت .

3- سێیەم ڕۆژی جەژن، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ( 11/7/2022 ) سەردانیکردن تەنها بۆ لای منداڵانی دانراو و ڕاگیراو دەبێت .

4- کاتی سەردانکردن لەکاتژمێر ( 9:00 ) بەیانی تا ( 12:30 ) نیوەڕۆ دەبێت .

5- سەردانکردن تەنها بۆ کەسانی پلەیەک و نزیک لە سزادراوان و دانراوان و ڕاگیراوان دەبێت ( دایک – باوک – خوشک – برا – کوڕ – کچ – مام – خاڵ – پوور  – برازا –  خوشکەزا – داپیرە – باپیرە ) . بەدەر لەم کەسانە سەردانکردن بۆ هیچ کەسێکی تر ناکرێت .

6- سەردانیکەر لەکاتی سەرداندا ناسنامەی باری کەسێتی یان کارتی نیشتمانی یان هەر بەڵگەنامەیەکی تری فەرمیی پێبێت، کە جۆری ئەم خزمایەتییە پێناسە بکات، ئەگەرنا ڕێگە بەسەردانیکار نادرێت کە سەردانەکەی بکات .

بابەتی پێشتر

جۆنسن تا پاییز لە پۆستی سەرۆك وەزیرانیدا دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: دوو منداڵ بە ئۆتۆمبێلی باوکیان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و یەکێکیان گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share