کرێی خوێندن لەسەر ئەو خوێندکارانە هەڵگیرا کە لە زینداندان

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشوبونى کرێى خوێندنی ئەو خوێندکارانەی لە زینداندان، بە رێژەى %100 ى بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنەکەیان کە لە زیندان بەسەرى دەبەن.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، “، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونى کرێى خوێندنی ئەو خوێندکارانەی لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى چاکسازى کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزادراون بە رێژەى 100٪ ى بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنەکەیان کە لە چاکسازییەکان بەسەرى دەبەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بڕیارەکە بە لەبەر چاوگرتنى بارى دارایی ئەو خوێندکارانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن و لە ئێستادا سزادراون دەرکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە، كە ‏ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا جێبهێڵن،…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە کۆتاییهات

کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هەسەدە و فەرماندەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەی دێرحافر کۆتاییهات. بەپێی زانیارییەکان،…
Total
0
Share