كاتی ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە لە بەغدادەوە رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكرێت و رۆژی سێشەممەش ھەمواری بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندبكرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، حكومەتی عێراق لە 20 بۆ 25ی ئەم مانگە مووچەی مووچەخۆران دابەشدەكات، چاوەڕواندەكرێت لەو ماوەیەشدا ئەو بڕە پارەیە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش بكرێت.

لەبارەی هەمواری یاسایی بودجەی ساڵی 2024 ، ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، “تا ئێستا پڕۆژەكە لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەدراوە، چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ھەموارەكە پەسەندبكرێت دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

بابەتی پێشتر

تا ئێستا تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی نەدۆزراوەتەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: داوا لە شۆفێران دەكەم ئەگەر كامێراش نەبێت پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share