کێشەیەکی دیکە لە عێراق.. پەرلەمان: ئەمساڵ بێ بودجە دەبین

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردووە، ئەمساڵ وڵات بێ بودجە دەبێت، ئەوەش بەهۆی تێپەڕینی نیوەی ساڵەکە بەبێ ئەوەی پڕۆژە یاساکە هەبێت، هەروەها کاتی ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2023 هاتووە.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئاماژەکان بەڕوونی بۆ ئەوەن کە عێراق ناتوانێت لەمساڵدا پڕۆژە یاسای بودجەی هەبێت و پەرلەمان ناتوانێت تێیپەڕێنێت.

لیژنەکە هۆکاری نەبوونی یاسای بودجە بۆ تێپەڕینی نیوەی ئەمساڵ و حکومەتی کاربەڕێکەر، هەروەها نزیکبوونەوەی وادەی بودجەی ساڵی داهاتوو دەگەڕێنێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی ئێستا سەرقاڵی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووە، کە دەبێت ئەو حکومەتە پڕۆژە یاسای بودجەی داهاتووی عێراق ئامادەبکات.

تائێستا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2022 پەسەند نەکراوە، لەکاتێکدا لەسەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، کە پڕۆژە یاساکە ئامادەیە و دەنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی دەنگدان لەسەری و پەسەندکردنی.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن دەرگای بەڕووی ڕۆناڵدۆ داخست

بابەتی دواتر

سێ وەزیری دیكەی كابینەكەی جۆنسن دەستیان لەكاركێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share