سێ وەزیری دیكەی كابینەكەی جۆنسن دەستیان لەكاركێشایەوە

سێ وەزیری دیكەی كابینەكەی جۆنسن دەستیان لەكاركێشایەوە، بەوەش لەماوەی سێ ڕۆژدا پێنج وەزیر و دەیان كاربەدەستی حكومەتەكەی كشاونەتەوە، بەڵام هێشتا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئامادەنییە دەستلەكاربكێشێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی بەریتانیا، هەریەكە لە “دامیان هاینز، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش و سنوور، براندۆن لویس، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئیرلاندای باکوور و جەیمس کارتلیدج وەزیری دادگاکان” دەستیانلەکارکێشایەوە.

ئەو وەزیرانە پێیانوایە، حکومەتەکەی جۆنسن تووشی ئابڕووچوونێك بووە “خاڵی نەگەڕناوەی تێپەڕاندووە”.

شەپۆلی دەستلەکارکێشانەوەکان لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستیپێکردووە، هەریەكە لە وەزیری تەندروستی و وەزیری دارایی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەستیان لەکارکێشایەوە.

دواتریش ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسی باڵای حکومی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە حکومەت ڕاگەیاند و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانیان دەکرد.

هەر بەپێی هەواڵی میدیا بەریتانییەكان، تاوەكو ئێستا 53 وەزیر و وەزیری دەوڵەت و كاربەدەستی حکومەتی بەریتانیا دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، بۆریس جۆنسن-یش سوورە لەسەر مانەوە و ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری دەسەڵاتەکانی ببێت.

بابەتی پێشتر

کێشەیەکی دیکە لە عێراق.. پەرلەمان: ئەمساڵ بێ بودجە دەبین

بابەتی دواتر

مێسی پاریس سانجێرمانی توشی سەرسوڕمان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share