بایرن میونشن دەرگای بەڕووی ڕۆناڵدۆ داخست

یانەی بایرن میونشن دەرگای كڕینی بەسەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی مانچستەر یونایتد داخست.

ئۆلیڤەركان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بایرن میونشن ڕایگەیاند: ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی گەورە و بەتوانایە و دەزانین چی بەدەستهێناوە لەكاروانی وەرزشیدا، بەڵام ئەنجامدانی گرێبەستەكە لەگەڵ فەلسەفەی ئێمەدا ناگونجێت.

وتیشی: موچەی ڕۆناڵدۆ پلە پەندی بەرزی موچە لە یانەكە تێكدەشكێنێت و ناتوانین ئەو جۆرە گرێبەستانە ئەنجام بدەین.

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی كە چیتر ناتوانێت پارێزگاری لە ڕۆنالدۆ بكات و ناچارن دەستبەرداری بن.

بابەتی پێشتر

عەمار حەكیم: پێویستیمان بە ڕوانینی مام جەلال-ـە بۆ سیاسەت و دڵنیاین یەکێتی درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە دەبێت

بابەتی دواتر

کێشەیەکی دیکە لە عێراق.. پەرلەمان: ئەمساڵ بێ بودجە دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share