ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی خانوویان نییە

بانكی ڕافیدەین بڵاویكردووەتەوە، بۆ دروستكردنی خانوو قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەدات و بڕەكەی 50 ملیۆن دینارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە تێیدا هاتووە، بڕی قەرزەكە 50 ملیۆن دینارە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە سوودمەندبووان وەردەگیرێتەوە كە بە سوودی 5% دەدرێتە مووچەخۆران و هاوڵاتییان.
ئاماژە بەوەشكراوە، پارەكە بە یەك گوژمە دەدرێتە فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەتوانن خانوو و یەكەی نیشتەجێبوون دروستبكەن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، قەرزەكە لە لقەكانی بانكەكانی ڕافیدەین لە پارێزگاكانی عێراق دابەشدەكرێن.

هەفتەی ڕابردووش بانكەكە بڵاویكردبووە، بەمەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون قەرزێك بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەدرێت كە بڕەكەی 150ملیۆن دینار بووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كاتی هەرزانبوونی نرخی بەنزینی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share