سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكات كە گۆڕانگاری لە چەند خشتەیەكی یاسای بودجەی 2024 دەكرێت.

پێشتریش چرۆ حەمە شەریف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، لە هەمواری یاسای بودجەدا كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share