چەند موشەكێك ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد كران

هیچ زیانێكی نەبووە

هێرشێكی موشەكی كرایەسەر بنكەی ئاسمانی بەلەد، لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.

بەپێی زانیارییەكانی میدیا عێراقییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سێ موشەك لە بنكەی ئاسمانی بەلەد كە سەربازی هێزەکانی ئەمریکا و کۆمپانیای سالتی پۆرتی تێدایە كەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، هێرشەكە هیچ زیانێكی نەبووە.

شەوی ڕابردووش چەند موشەكێك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغداد كران و، لەو شوێنانە كەوتنە خوارەوە كە بنكەی سەربازیی ئەمریكای لێیە.

هێرشكردنە سەر پێگەكانی ئەمریكا ناوەناوە سەرهەڵدەدەنەوە، هەرچەندە ئەمریكا گروپەكانی نزیك لە حەشدی شەعبی پێ تۆمەتبار دەكەن، بەڵام حەشدی شەعبی رەتیدەكاتەوە هیچ گروپێكی سەر بە ئەوان هێرشیان ئەنجام دابێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. ئەندازیارێك لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

داعش هێرشێكی لە باشووری كەركوك ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share