سێ رۆژ ماتەمی گشتی لە عێراق راگەیەندرا

سەرۆك وەزیرانی عێراق سێ رۆژ ماتەمی گشتی لە سەرتاسەری وڵات رادەگەیەنێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارماندا بە راگەیاندنی ماتەمی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ.

سودانی ئەوەشی خستەڕوو راگەیاندنی ماتەمینییەكە بەهۆی كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان و هاوەڵانیەتی.

پاش چەند كاتژمێرێك بێدەنگی، كەمێك لەمەوبەر حزبوڵا كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا-ی ئەمینداری گشتی راگەیاند و لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، سەركردایەتییەكەی بەڵێنی درێژەدان بە “جیهاد بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمن و پاڵپشتیی غەززە و فەڵەستین و پارێزگاری لە لوبنان و گەلەكەی دەدات”.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكی رەسمیدا كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا و عەلی كركی، سەركردەی ئەو حزبە راگەیاند.

بە چەند خولەكێك بەر لە راگەیەندراوەكەش، میدیاكانی ئیسرائیل لە زاری دەزگا ئەمنییەكانی ئیسرائیلەوە بڵاویانكردەوە كە بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی حەسەن نەسڕوڵا لەو بۆردومانەدا كوژراوە كە شەوی رابردوو كرایەسەر لوبنان.

شەوی رابردوو راستەوخۆ دوای ئەنجامدانی بۆردومانێكی ئاسمانیی چڕ بۆسەر بارەگای سەرەكیی حزبوڵا لە بەیروت، هەواڵی جیاجیا دەربارەی چارەنووسی ئەمینداری گشتیی حزبە لوبنانییەكە بڵاوكرایەوە.

دواتریش میدیا ئیسرائیلی و رۆژئاواییەكان بڵاویانكردەوە نەسڕوڵا لەو بۆردومانانەدا كراوەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ هاوكێشەكان لە پەرلەماندا دەگۆڕێن
شوێنی سەدرییەكان پڕدەكرێتەوە و چێوەی هەماهەنگی دەبێتە گەورەترین كوتلە

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت، بڕیارە شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر پڕبكرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share