بۆچی كۆمپانیاكانی چین خانوو بە سیر، شوتی و قۆخ دەفرۆشن؟

كۆمپانیایەكی چینی كە لە كەرتی خانوبەرەدا كاردەكات، ڕەزامەندبی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی خانووەكانی بە خۆراك لەجیاتی پارە، لە هەوڵێكدا بۆ ڕاكێشانی سەرنجی كڕیاران.

لە چەند مانگی ڕابردوودا بەشێك لە كۆمپانیاكان ڕیكلامێكیان بڵاوكردەوە كە ئاماژە بە گرێبەستی كڕینی خانووە نوێیەكانیان دەكەن بەجۆرێك پێشەكییەكەی لەجیاتی پارە، بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بێت، لەوانەش قۆخ، شوتی و سیر.

فرۆشی خانوو لە چین بەدرێژایی 11 مانگی یەك لەدوای یەك پاشەكشەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بووەهۆی ئاستەنگ لە بەردەم كۆمپانیا سەرەكییەكانی كاركردووی بوارەكە لە دانەوەی قەرزەكانیان.

كۆمپانیایەكی خانووبەرە لە شاری ووشی، ڕۆژهەڵاتی وڵات، ڕایگەیاند، قۆخ وەردەگرێت لە بڕی پارەیەك تا نزیكەی 189 هەزار یوانی چینی (28218 دۆلار) وەك پێشەكی كڕینی خانووەكانی.

كۆمپانیایەكی دیكە لە شاری نانجینگ-ی هاوسێی ڕایگەیاند، ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پێنج هەزار كیلۆگرام شوتی لە جوتیاران بە بەهای 100 هەزار یوانی چینی، ئەمەش بەرزترین نرخی ئەو بەرهەمەیە لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرەڕای ئەوەی هەندێك كۆمپانیای دیكە هەمان بانگەشەیان بڵاوكردەوە، فرۆشیان بەو جۆرە هەڵپەسارد، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (گڵۆبال تایمز)ی فەرمی بڵاویكردووەتەوە.

لە ئایاری ڕابردووش كۆمپانیای (سەنتڕاڵ چاینا)ی تایبەت بە خانووبەرە هەڵمەتێكی 16 ڕۆژەی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی سیر بەرامبەر پێشەكیی كڕینی خانوو لە كەرتی (چی)ی چینی، كە ناوچەیەكی سەرەكی چاندنی سیر-ە.

كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە سایتی (وی چات)ی چینی بڵاویكردەوە، “بە خۆشەویستییەوە هاوكاریی جوتیاران دەكەین و، كڕینی خانوویان بۆ ئاسان دەكەین”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە نرخی هەر سیرێكی نزیكەی 600 گرامی بە پێنج یوانی چینی دیاریكراوە، ئەمەش نزیكەی سێ هێندەی نرخیەتی لە بازاڕدا.

كۆمپانیاكە دواتر ئاشكرایكرد، 860 هەزار كیلۆ سیری لە گرێبەستی فرۆشتنی 30 خانوودا وەرگرتووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی مانگی ئایاری ڕابردوو فرۆشی خانووبەرە لە چین بەڕێژەی 41.7% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دابەزیووە، ئەوەش یانزەهەمین مانگی دابەزینی لەسەر یەك بووە.

بابەتی پێشتر

تورکیا دەكرێت ڕایگرێت<br>ناتۆ پرۆتۆکۆلەکانی بوونە ئەندامی سوید و فینلەندای پەسەندکرد

بابەتی دواتر

هێڤیدار ئەحمەد: گوناهە بەنزینی 800 دیناری دەدەن بە خەڵك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share